PM:02:05:21/10/2024
10936 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک دۆلار لە خانەی ١٥٣ هەزار دیناردا مابووەوە، ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندی بە تێکڕا ٢٩٠ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار و ٦٢٣ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
لەو رێژەیە، ٢٥ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەی
کاش، بڕی ٢٦٤ ملیۆن و ٤٦٥ هەزار و ٦٢٣ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا نرخی
دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە خانەی ١٥٥ هەزار و ١٥٦ هەزار دینار.