سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:32:21/10/2024

988 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو کەمێک بە جێگیری ماوەتەوە یان گۆڕانکارییەکی کەمی تێدا روودەدات، لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٩ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات، لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوودا نرخی نەوت لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی ٦٧ دۆلار، بەڵام دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ناجێگیری دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد.

لە ماوەی رابردوودا، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل کەم کردەوە و ئەو کەمکردنەوەیە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکەن













گەلەری