PM:07:22:20/10/2024
932 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە عێراق رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو، رێژەی ئاگرکەوتنەوە لە هاوینی ئەمساڵدا زیاتر لە ٦٥٪ کەمی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هاوینی ئەمساڵدا سێ هەزار و ٣٠٦ رووداوی ئاگرکەوتنەوە روویداوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بەراورد بە هاوینی ساڵی رابردوو کە تێیدا هەشت هەزار و
٣٤٠ رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمار کراوە، رێژەکە بەشێوەیەکی بەرچاوی کەمی کردووە.
باس لەوەش کراوە، هۆکاری کەمبوونەوەی رێژەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی هەڵمەتەکانی
هۆشیاری و جێبەجێکردنی رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانەی مەرجەکانی سەلامەتی
پێشێل دەکەن، ئەوەش بەپێی مادەی ١١ـی بڕگەی شەشەمی یاسای بەرگریی شارستانی ژمارە
٤٤ لە ساڵی ٢٠١٣.