PM:01:31:20/10/2024
840 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی داتاکانی کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردوودا بە تێکڕا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کراوە، هەناردەی نەوت لە عێراقەوە کەمی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردوودا لە نۆ وڵاتی گەورەوە پێنج ملیۆن و حەوت بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کراوە، لەکاتێکدا هەفتەی پێشووتر پێنج ملیۆن و ٣٠٥ هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، کەنەدا بە هەناردەکردنی
زیاتر لە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە، لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە
زۆرترین نەوتیان هەناردە کردووە و دوای ئەو مەکسیک بە پلەی دووەم و سعودیە بە پلەی
سێیەم دێن.
هاوکات، لەو هەفتەیەدا عێراق ٧٠ هەزار بەرمیل
نەوتی لە رۆژێکدا هەناردەی وڵاتەکە کردووە و بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کەمی
کردووە.