سەردێڕ:

لە یەک رۆژدا ٢٧٠ سەربازی ئۆکرانی گیانیان لەدەستداوە

PM:06:25:19/10/2024

1716 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند، هیزەکانیان بەردەوامن لە ئەنجامدانی هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئۆکرانیا و بە تەنها لە دوێنێدا ٢٧٠ سەربازی ئۆکرانی گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگریی روسیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی رابردوو هیزەکانیان ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی هێرشبەریان بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا ئەنجام داوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا ژمارەیەک زرێپۆش و ئۆتۆمبێل و تۆپخانەی هێزەکانی ئۆکرانیا لەناو براون و ٢٧٠ سەربازی ئۆکرانیش گیانیان لەدەستداوە.

هەر ئەمڕۆ، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڕیاریدا بە پێدانى یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی دیکە بە ئۆکرانیا، بەمەش بڕی خەرجکراوى هاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتە دەگاتە هەشت ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.

لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە جەنگی ئۆکرانیا و روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە، تەنها لە سەرەتای جەنگەکەدا چەند جارێک شاندی ئاشتیی هەردوو وڵات کۆبوونەوە، بەڵام نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک.













گەلەری