سەردێڕ:

٥٠ موروی موگناتیسی لە گەدەی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیودا دەرهێندرا

PM:05:50:19/10/2024

1520 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕووداوێکی سەیردا، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو ٥٠ موروی موگناتیسی قووت دەدات و نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ ئەنجام دەدرێت.


دوای ئه‌وه‌ی ئەو منداڵە له‌ناكاو ره‌وشی ته‌ندروستی تێک دەچێت و دایک و باوکی منداڵەکەیان دەبەن بۆ نه‌خۆشخانه‌، پزیشکەکان پشکنینی تیشكی‌ (X-ray)ی بۆی ئه‌نجام دەدەن و بۆیان دەردەکەوێت، كه‌ موروی موگناتیسی لە گه‌ده‌ی منداڵه‌كه‌دا هەیە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "i24NEWS"، ناداڤ سلیفەر پزیشکی منداڵەکە دەڵێت " کوڕە بچووکەکە هاتە ژووری فریاکەوتن و بۆمان دەرکەوت کە موروی موگناتیسی لە گەدەدا هەیە و یەکسەر نەشتەرگەرییەکی بەپەلەمان بۆ ئەنجامدا و هەوڵماندا دەریانبهێنین"

بە وتەی دایک و باوکی سەرەتا منداڵەکە تووشی هیچ نیشانەیەک نەبووە، بەڵام لەناکاو هەستیان بە نیگەرانی و نارەحەتی منداڵەکەیان کردووە لەگەڵیشیدا سەرنجیانداوە کە بەشێک لەو موروە موگناتیسیانەی کە یاری پێدەکرد نەماون.

ناداڤ سلیفەر ئەوەشی راگەیاند " ئەوەی لە قۆناغێکی دیاریکراودا بۆمان دەرکەوت ئەوە بوو کە هەندێک لە موروە موگناتیسیەکان لە گەدەیدا نەبوون، بۆیە گواستمانەوە بۆ بژاردەی نەشتەرگەری، هەندێک لە مورەوە موگناتیسیەکان چوونەتە ڕیخۆڵە گەورە و ڕیخۆڵە باریکەیەوە، بەهۆی هێزی ڕاکێشانی نێوانیانەوە، کونیان لە ڕیخۆڵەدا دروست کردووە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی موروی موگناتیسی مەترسیدارە و هەربۆیە بەپەلە نەشتەرگەرییامان بۆ ئەنجامدا چونکە موروی موگناتیسی بە یەکەوە دەلکێن و ژیانی منداڵانی بچووک دەخاتە بەردەم مەترسییەوە.














گەلەری