AM:09:52:19/10/2024
832 جار خوێندراوەتەوە
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بریاریدا بە پێدانى یەک ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی دیکە بە ئۆکرانیا، بەمەش بڕی خەرجکراوى هاوکارییەکان بۆ ئەو وڵاتە دەگاتە هەشت ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.
دوای ئەوەی دەستەی کارگێڕی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێنجەمین پێداچوونەوەی بە بەرنامەی هاوکارییەکانی ئێستای پەسەندکرد بڕیکی دیکە لە هاوکاریییەکان بۆ ئۆکرانیا خەرجکرا لە کۆی ١٥ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار کە لە بەرنامەکەدا دیاریکراوە.
کریستالینا جۆرجیڤا
بەڕێوەبەری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پابەندبوونی
حکومەتی ئۆکرانیا بەپێی بەرنامەکە بەهێزە و هەموو پێوەرەکانی ئەدای کارکردن جێبەجێکراون.
ئەم بەرنامەیەى
سندوقى دراوی نێودەوڵەتى، بەشێکە لە پلانێکی گەورەی هاوکاری نێودەوڵەتی کە کۆی گشتیی
١٢٢ ملیار دۆلارە، کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ لەلایەن هەموو ئەو وڵاتانەی پشتیوانی ئۆکرانیایان
کردووە.