AM:08:19:19/10/2024
760 جار خوێندراوەتەوە
ماوەی نزیکەی هەفتەیەکە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو کەمێک بە جێگیری ماوەتەوە یان گۆڕانکارییەکی کەمی تێدا روودەدات، لە ئێستاشدا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٩ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بە دوێنێ هەینی، نرخەکەی نزمبووەتەوە.
هاوکات، لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوودا نرخی نەوت لە جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی ٦٧ دۆلار، بەڵام دوای هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و ناجێگیری دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ماوەی رابردوودا، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رۆژانە بەرهەمهێنانی نەوتی بە بڕی پێنج ملیۆن و ٨٦ هەزار بەرمیل کەم کردەوە و ئەو کەمکردنەوەیە تاوەکو کانونی یەکەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، دواتر بەرهەمهێنانی ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەکەن