سەردێڕ:

فرۆشی هەفتانەی بانکی ناوەندی زیادی کردووە

PM:05:30:18/10/2024

932 جار خوێندراوەتەوە

لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی پێنج رۆژ فرۆشی دۆلاری هەبووە و بە تێکڕا زیاتر لە یەک ملیار و ٣١٧ ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی بانکەکە بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە.


لە ١٣ تا ١٧ـی ١٠، بانکی ناوەندیی عێراق بە تێكڕا یەک ملیار و ٣١٧ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٢٥٩ دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە.

لەو رێژەیە، بڕی ٣٧ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە، بەرزترین فرۆش لە رۆژی پێنجشەممە ١٧ـی ١٠، بووە و بەتێکڕا هەشت ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار فرۆشراوە، کەمترین فرۆشیش لە رۆژی سێشەممە ١٥ـی ١٠، تۆمار کراوە کە پێنج ملیۆن و ٥٠ هەزار دۆلار بووە.

هاوکات، بڕی یەک ملیار و ٢٧٩ ملیۆن ٧٢٤ هەزار و ٢٥٩ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو رێژەکە زیادی کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بانکی ناوەندی بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٠٩ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٣٨٣ دۆلاری فرۆشت، فرۆشی کاش ٥٤ ملیۆن و ٦١٦ هەزار و ٢٠ دۆلار بووە، فرۆشی حەواڵەش یەک ملیار و ٢٥٤ ملیۆن و ٤٥٨ هەزار و ٣٦٣ دۆلار بووە.













گەلەری