کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، کاتژمێر ٦ـی ئێوارە سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان بە ئۆتۆماتیکی دەکوژێنەوە و کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی، لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەستی پێکرد و کۆمسیۆن رایگەیاند، کاتژمێر ٦ـی ئێوارە سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان دەکوژێنەوە و کاتی دەنگدان درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ پرۆسەی
دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو کە ٥٪ـی دەنگدەرانی هەرێمن و بڕیاریشە رۆژی یەکشەممە پرۆسەی
دەنگدانی ٩٥٪ـی دەنگدەرانی هەرێم بەڕێوەبچێت.
هەر ئەمڕۆش، حاكم عومهر ئهحمهد سهرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی
عێراق له كۆنفرانسێکی رۆژنامهنووسیدا له ههولێر رایگەیاند، بەپێی رێکارەکانیان
بەکارهێنانی مۆبایل لەناو بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە.
لەو بارەیەشەوە جوڵانەوەی نەوەی نوێ
پەیامێکی ئاڕاستەی هیزە ئەمنییەکان کرد و رایگەیاند، ئەگەر زۆر فشارتان لێکرا بۆ
وێنەگرتنی دەنگەکانتان دەتوانن پاش وێنەگرتنی دەنگەکانتان دەنگەکە بسوتێنن، دواتر
داوای فۆڕمێکی نوێی دەنگدان بکەن و دەنگی خۆتان بە ئازادی بدەن.