سەردێڕ:

بایدن کۆتا گەشتی وەک سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا

PM:01:26:18/10/2024

1536 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆتا گەشتی کابینەکەیدا گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا.


ئەمڕۆ هەینی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆتا گەشتی وەک سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا و گەیشتە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیان.

بڕیارە لە گەشتەکەیدا جۆ بایدن لەگەڵ ئۆلاف شولتس راوێژکاری حکومەتی ئەڵمانیا و سەرکردەکانی بەریتانیا و فەرەنساش کۆببێتەوە و باس لە هاوکارییەکانی رۆژئاوا بکەن بۆ ئۆکرانیا.

بابەتی سەرەکی گفتوگۆکنیش سەرخستنی پلانی سەرکەوتنی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرنیایە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و کردنەدەرەوەی هێزەکانی روسیا لە ئۆکرانیا و گەڕاندنەوەی خاکەکەی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕیوەبچێت و دوا کشانەوەی بایدن لە کاندیدی کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ رکابەری چوونە کۆشکی سپی دەکەن.













گەلەری