سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا؛ دۆلار بە چەند مامەڵەی پێوە کرا؟

PM:05:18:17/10/2024

1652 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ لەمڕۆدا نرخەکەی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.


لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکانی هەرێم، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥٣ هەزار و ٤٠٠ دینار، بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ، ١٥٠ دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.

هاوکات، بۆ ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق بە تێکڕا زیاتر لە ٢٦٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشت، لەو رێژەیە هەشت ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش و زیاتر لە ٢٦٠ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە خانەی ١٥٥ هەزار و ١٥٦ هەزار دینار.













گەلەری