سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان: ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەهۆى کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە

PM:02:24:17/10/2024

648 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کە لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەھۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٣ ھەزار کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون.


جۆیس مسویا یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە یەمەن، بەردەوامە و لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٧٢٠ کەس لە یەمەن بەھۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆلێراوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٠٣ ھەزار کەسی دیکەش تووشی پەتاکە بوون

مسویا لەبارەی دۆخی مرۆیی لە یەمەنەوە ئاماژەی بەوە کرد گرژییەکانی دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، کاریگەریی زۆریان لەسەر قەیرانی مرۆیی لە یەمەن دروست کردووە.

جگە لە جەنگی نۆ ساڵەی وڵاتەکە لە مانگی چواری ئەمساڵەوە کۆلێرا لە سەرجەم شار و پارێزگاکانی یەمەن بڵاوبووەتەوە و هۆشداری لەبارەی تەندروستی منداڵان و هاوڵاتیانی یەمەنەوە دەدرێت.













گەلەری