سەردێڕ:

دارایی هەرێم: سبەى خشتەى موچەى مانگی نۆ بڵاودەکرێتەوە

PM:11:11:16/10/2024

24520 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند سبەى خشتەى موچەى مانگی نۆ بڵاودەکرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دوو هەفتەیە بەغدا پارەی بۆ مووچەی مانگی نۆ ناردووە و پارتی و یەکێتی دەستیان بەسەردا گرتووە.


وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، بەغدا ١٠٩ ملیار و ٦٦٣ ملیۆن دیناری وەک تەواوکاری مووچە بۆ مانگەکانی رابردوو خستووەتە سەر هەژماری هەرێم و سبەی خشتەی مووچەی مانگی نۆ بڵاودەکەنەوە.

باسی لەوەش کردووە لە ئێستادا ٩٩٧ ملیار دیناریان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ پێویستە و شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆکانی لە بەغدا دەمێنێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوو هەفتەیە بەغدا پارەی مووچەی مانگی نۆی ناردووە بەڵام پارتی و یەکێتی بە ئەنقەست دەستیان بەسەردا گرتووە و دابەشی ناکەن و وەک پێشتر ئێن ئاڕ تی بڵاوی کردەوە، دەیانەوێت دابەشکردنی مووچە بۆ کاتی دەنگدان دوابخەن.













گەلەری