سەردێڕ:

چارەسەرێکی نوێ بۆ کۆتایی هێنان بە شێرپەنجەی پەنکریاس دۆزرایەوە

PM:04:38:16/10/2024

1932 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی ئەمریکی دوای بەکارهێنانی چارەسەرێکی نوێ لە نەخۆشخانەیەکی ویلایەتی کالیفۆرنیا بەتەواوی لە قۆناغی چوارەمی شێرپەنجەی پەنکریاس چاکبووەوە.


ڕۆژنامەی "دەیلی مەیلی"ی بەریتانی بڵاویکردەوە پیاوێکی ئەمریکی کە تووشی شێرپەنجەی قۆناغی چوارەمی پەنکریاس ببوو بەهۆی چارەسەرێکی نوێوە چارەسەرکراوە.

لاری بۆیری ئەمریکی تەمەن ٥٦ ساڵ تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس بووە و پێیان وتووە کە تەنها شەش مانگی ماوە بۆ ئەوەی بژی، بەڵام دوای ١٨ مانگ بۆیر بە چارەسەری کیمیایی چڕ دەستی پێکرد و دواتر بەدوای بژاردەی تاقیکاریدا گەڕا لە پەیمانگای شێرپەنجەی ویلیامز لە کالیفۆرنیا، لەوێ چارەسەرێکی نوێیان بەکارهێناوە بۆی.

بۆیر بە بەستنی وەرەمەکان چارەسەر کراوە بە دانانی پشکنەری کانزایی کە گازێکی زۆر سارد دەردەدات، دواتر دەرزی بۆ هاندانی وەڵامدانەوەی سیستمی بەرگری بۆی بەکارهێندراوە، لە چارەسەرکردنەکە دوو دەرمان بەکاردەهێنرێت کە بریتین لە(Yervoy) کە خڕۆکە سپییەکانی خوێن هاندەدات بۆ هێرشکردنە سەر شێرپەنجە، هەروەها یارمەتی خانەکانی بەرگری دەدات بۆ ناسینەوە و لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

جێگەی باسە دوای ساڵێک لە وەرگرتنی چارەسەر پشکنینەکان هیچ نیشانەیەکی شێرپەنجەیان پشان نەداوە و بە تەواوەتی چاکبووەتەوە.













گەلەری