ئەو خانەنشینانە باس لەوەدەکەن، پارتی و یەکێتی سەرقاڵـیان دەکەن بە چەندین کێشەی دیکەوە بۆی خەڵک هۆشیار نەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیانێری ئێن ئاڕ تی، گرفتەکە بەهۆی ئەنجامدانی بایۆمێترییەوەیە بۆ مووچەخۆران و هەندێکیان مووچەکانیان راگیراوە، لەکاتێکدا ئەو خانەنشینانە باس لەوەدەکەن، پێشتر بە بەشێکیان وتراوە پێویست ناکات ئەوان بایۆمێتری بکەن.
ئەمڕۆ ١٤ی ١٠یە
و شەش رۆژە دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا بەشێکی مووچەخۆران مووچەکانیان
وەرنەگرتووە.
دوێنێش لە سلێمانی
بۆ چوارەم رۆژ لەسەر یەک بە بەشێک لە خانەنشینانی هێزەکانی ٧ وترا مووچە نییە و بە
گیرفانی بەتاڵ نێردرانەوە ماڵەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
مانگی رابردووش مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دواکەوت، سەرەڕای نەگونجاوی میکانیزمی
دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان کە وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، لەبەر خۆر و باران و بە
گەرما و سەرما لە بەردەم بانک سەرەدەگرن.