سەردێڕ:

شەش خۆراک لە هەوکردنی جومگەکان دەتپارێزێت

PM:03:55:13/10/2024

2568 جار خوێندراوەتەوە

هەوکردنی جومگەکان کاریگەری زۆری لەسەر جوڵەی جەستە هەیە، گرنگە تیشک بخرێتە سەر ئەو خۆراکە تەندروستانەی کە یارمەتیدەرن لە رێگریکردن لەم نەخۆشییە یان کەمکردنەوەی نیشانەکانی.


لە ماڵپەڕی " Medical News Today" بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە چەند خۆراکێکی گرنگ دەکات کە لە هەوکردنی جومگەکان دەتپارێزێت.

خۆراکەکان بریتین لە:

١.ماسی:

وەک ماسی سەلەمون کە رێژەیەکی بەرزی ئۆمیگا ٣ـی تێدایە، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خواردنی ئۆمیگا ٣ بە بەردەوامی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردن.

٢.سپێناخ و سەوزە گەڵا تۆخەکان

دەوڵەمەندن بە دژە ئۆکسێنەر کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات، هەروەها کالیسیۆمیان تێدایە کە ئێسک بەهێز دەکات کە ئەمەش پێویستە بۆ ئەو کەسانەی هەوکردنی جومگەکانیان هەیە.

٣.چەرەسات:

بڕێکی زۆر چەوری تەندروست و پرۆتین و مەگنیسیۆمی تێدایە کە کاریگەری دژە هەوکردنیان هەیە، خواردنی بە بەردەوامی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردنی جومگەکان و پاراستنی تەندروستی جومگەکان.

٤.میوە ترشەکان

دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە کە هەوکردن کەم دەکەنەوە و خانەکانی جەستە لە تێکچوون دەپارێزن هەروەها یارمەتی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەکەن.

٥.زەردەچەوە

پێکهاتەیەکی بەهێزی دژە هەوکردنە و زیادکردنی زەردەچەوە بۆ ژەمەکان، یارمەتی کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەوکردن دەدات و ئازاری هەوکردنی جومگەکانکەمدەکاتەوە.

٦.سیر:

سیر بە تایبەتمەندی دژە هەوکردن وباشترکردنی بەرگری جەستە ناسراوە پێکهاتەی گۆگردی تێدایە کە یارمەتی ڕێگریکردن لە ئەنزیمەکانی هەوکردن دەدات زیادکردنی سیر بۆ ژەمەکانت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی جومگەکان.













گەلەری