سەردێڕ:

لەسەر پرسی بودجە؛ لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە

PM:02:09:13/10/2024

1444 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی یاسای بودجە بە بەشداری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی و هەردوو سەرۆکی دەستەی گشتیی باج و گومرگ بەڕێوە چوو.


لە کۆبوونەوەکەدا، یاسای بودجەی ٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥ بەگشتی و پارەدارکردنی پڕۆژەی پارێزگاکان و هەنگاوە پێویستەکان بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی بەتایبەتی، گفتوگۆی لەسەر کرا.

لای خۆیەوە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، سوورن لەسەر هەنگاونانی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی.

پێشتریش، عەتوان عەتوانی راگەیاندبوو، لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەت، لیژنەی دارایی هەنگاوی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی نانەوتی دەنێت و هەر بۆ ئەو مەبەستە گرنگی تەواو بە سیستمی پارەدانی ئەلکترۆنی دەدەن.














گەلەری