دوای هەفتەیەک لە دابەشکردنی مووچە، هێشتا بەشێکی خانەنشینان و خاوەنپێداویستی تایبەت مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە هەڵەبجە کێشە بۆ مووچەی خانەنشینان دروست بوو.
ئەو خانەنشینانە باس لەوەدەکەن، پارتی و یەکێتی سەرقاڵـیان دەکەن بە چەندین کێشەی دیکەوە بۆی خەڵک هۆشیار نەبێتەوە.
ئەمڕۆ ١٣ی ١٠یە و پێنج رۆژە
دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێهاتووە، بەڵام هێشتا بەشێکی مووچەخۆران مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
دوێنێش لە سلێمانی بۆ
چوارەم رۆژ لەسەر یەک بە بەشێک لە خانەنشینانی هێزەکانی ٧ وترا مووچە نییە و بە
گیرفانی بەتاڵ نێردرانەوە ماڵەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، مانگی رابردووش مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی
٧٠ و ٨٠ دواکەوت، سەرەڕای نەگونجاوی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی خانەنشیان کە وەک
خۆیان ئاماژەی پێدەکەن، لەبەر خۆر و باران و بە گەرما و سەرما لە بەردەم بانک سەرەدەگرن.