PM:02:53:12/10/2024
1468 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی گلۆباڵ پێترۆڵ پرایسس، لە رووی هەرزانی نرخی کارەباوە، عێراق لە پلەی ١١ـی جیهان و لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدایە.
ماڵپەڕی گڵۆباڵ پيترۆڵ پڕایسس لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، عێراق لە نێوان ١٤٧ وڵاتدا لە پلەی ١١یەمدایە و لە ریزبەندی وڵاتانی عەرەبیشدا لە پلەی چوارەمدایە بۆ هەرزانی نرخی کارەبا، بەپێی ئامارەکە، بۆ هەر کیلۆواتێک کارەبا لە ماوەی یەک کاتژمێردا ٠.٠١٥ دۆلار دانراوە بۆ هاوبەشانی گشتی و بۆ هاوبەشانی بارزگانیش ٠.٠٤٦ دۆلارە.
لە ریزبەندییەکەدا ئێران لە پلەی یەکەمدایە، کە بۆ هەر کیلۆواتێک کارەبا لە
کاتژمێرێکدا ٠.٠٠٢ دۆلار دانراوە و بەدوای ئەویشدا ئەسیوبیا دێت کە نرخەکەی ٠.٠٠٣
دۆلارە.
لە ریزبەندییەکەدا سوریا و سودان بە ٠.٠٠٦ دۆلار لە پلەی سێیەم و چوارەمدان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەرێمی کورستان کە هەرێمێکی سەر بە عێراقە، بەڵام گرفتی
کارەبا تیایدا بەشێوەیەکە لە وەرزە سارد و گەرمەکاندا کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی
بە هاوڵاتیان کەم دەبێتەوە بۆ چوار کاتژمێر و هەندێک جار کەمتریش، لە هەمان کاتدا
حکومەتەکەی یەکێتی و پارتی کارەبا بە شارەکانی دیکەی عێراق دەفرۆشن و نایدەنە هاوڵاتیانی
خۆیان.