PM:05:06:11/10/2024
3632 جار خوێندراوەتەوە
لەم هەفتەیەدا بانکی ناوەندی پێنج رۆژ فرۆشی دۆلاری هەبووە و بە تێکڕا زیاتر لە یەک ملیار و ٣٠٩ ملیۆن دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشراوە، بەراورد بە هەفتەی رابردوودا رێژەکە زیادی کردووە.
بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، لە ٦ تا ١٠ـی تشرینی یەکەم، بانکەکە بە تێکڕا یەک ملیار و ٣٠٩ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ٣٨٣ دۆلار بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی فرۆشتووە.
هاوکات، لەو رێژەیە ٥٤ ملیۆن و ٦١٦ هەزار و ٢٠ دۆلاری بەشێوەی کاش
فرۆشراوە، کە بەرزترین رێژەی فرۆش لە رۆژی سێشەممە ٨ـی ١٠، تۆمار کراوە و زیاتر لە
١٦ ملیۆن دۆلار بووە.
هەر بەپێی داتاکانی بانکەکە، لەو رێژەیە بڕی یەک ملیار و ٢٥٤ ملیۆن و ٤٥٨
هەزار و ٣٦٣ دۆلار بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی فرۆشراوە، بەرزترین رێژەش لە رۆژی چوارشەممە
٩ـی ١٠ بووە و زیاتر لە ٢٥٥ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.