نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ئێستادا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا، لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەراورد بە هەفتەی رابردوو، هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی ٢٥ هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانیی زێڕ، لە ئێستادا ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و ٦٤٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە مێژوودا.
هاوکات، نرخی گرامێک زێڕ بە ٨٥ دۆلار و چوار
سەنت و کیلۆگرامێکیش بە ٨٥ هەزار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش، نرخی زێڕ بەردەوامە لە
بەرزبوونەوە و لە ئێستادا لە بەرزترین ئاستی مێژوویدایە، بە جۆرێک، بەراورد بە
هەفتەی رابردوو نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی ٢٥ هەزار دینار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە
بینیوە، بەراورد بە مانگی رابردووش، هەر مسقاڵێک نزیکەی ٤٥ هەزار دیناری چووەتە
سەر.
ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی نرخی زێڕ لەدوای ئەوەوە
دێت، رۆژی ١٨ـی ئەم مانگە، بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، رێژەی سوودی
بانکەکان کەم دەکەنەوە.
نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٩٣ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٧٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٩٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٥٤ هەزار دینارە