سەردێڕ:

لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی: شوان عادل پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری دەستگیرکراوە

PM:03:22:26/10/2025

1224 جار خوێندراوەتەوە

دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی کاردانەوەی لێکەوتەوە و لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لەم بارەیەوە دەڵێت، بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری دەستگیرکراوە و داوا دەکەین کار بەو یاسایە بکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لەبارەی دەستگیرکردنی شوان عادل، بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ناوبراو لەسەر سكاڵایەك لە شەقڵاوە پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ دەستگیر كراوە، ئەوەش پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەریە كە نابێت رۆژنامەنووس لە سەر دۆسیەی رۆژنامەنووسی دەستگیر بكرێت.

وتیشی، لیژنەکە بە هاوكاری نەقیبی رۆژنامەنووسانی كوردستان سەرەڕای بەدواداچوونی بۆ كەیسەكە، هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەش دەدات.

هاوكات، سەندیكا داوا دەكات یاسای رۆژنامەگەری ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت و پەنا نەبرێتە بەر هیچ هەنگاوێك كە رەنگە پێشێلكاری لە دژی ئازادی میدیا لێبكەوێتەوە.

 













گەلەری