سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بەرزیدایە

AM:08:13:20/09/2024

836 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەردەوامی هەیە و یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧١ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بانکی ناوەندی ئەمریکا رێژەی سوودی بە ٥٠ خاڵ کەمکردەوە و کە گەیشتە ئاستی ٥٪ و ئەو کەمکردنەوەیەش بووەتە هۆی زیادکردنی چالاکییە ئابوورییەکان لە جیهاندا و بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە.

هاوکات، بەهۆی فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتیش ئیسرائیل و حەماس کە لە غەززەوە باڵی کێشاوە بۆ لوبنان و تەقینەوەی ئامێرە بێتەلەکانی حزبوڵا، جگە لەوەش گرژی و ئاڵۆزییەکانی رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە، نرخی نەوت و کانزاکان لە بەرزایدان و شارەزایان پێشبینی دەکەن نرخی یەک بەرمیل نەوت بەربەستی ٨٠ دۆلار تێبپەڕێنێت.













گەلەری