سەردێڕ:

سوپای سوریا بەهاوبەشی رووسیا خۆی بۆ هێرشی پێچەوانە ئامادە دەکات

PM:07:26:03/12/2024

1520 جار خوێندراوەتەوە

هێرشی هاوبەشی رووسیا و سوریا بۆ سەر ناوچەی کوتلە چەکدارەکان لە ناوچەکانی سوریا دەستی پێکرد


ئەمڕۆ سێشەممە، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای سوریا و کوتلە چەکدارەکان بەردەوامە، دەزگای فەرمی سوریا رایگەیاند، هێزەکانی سوپا کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و پشتیوانی لە لادێکانی حەما بۆ دەستپێکردنی هێرش دژ بە کوتلە چەکدارەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد: یەکەکانی سوپای سوریا سەرقاڵی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژین دژی لایەنە چەکدارەکان لە باکوور و رۆژئاوای شارۆچکەی خەتاب و لادێکانی باکوری رۆژئاوای حەما.

هاوکات، میدیا عەرەبیەکان بڵاویان کردەوە، یەکەکانی سوپای سوریا بە پشتیوانی هێزەکانی رووسیا رووبەڕووی هێرشێک بوونەتەوە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لادێکانی باکوور.













گەلەری