كه‌ركوك و نیازه تاریكه‌كان
PM:11:25:01/12/2024
776 جار خوێندراوەتەوە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
+
-
ئێمه له كه‌ركوك
پێویستمان به‌وه‌یه كه‌مێك ته‌نها كه‌مێك به ئاوه‌زه‌وه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كان
بكه‌ین، هه‌نگاوی خۆمان و هه‌نگاوی ئه‌وانی تر، كه‌مێك له نیازی شكاندن و ناشرین
كردن و وێرانكردنی یه‌كتر دور بكه‌وینه‌وه‌و بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه چۆن ده‌توانین
هاوكاری یه‌كتر بین، هاوكاری به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش له مندا شك ده‌به‌ی،
كێماسیه‌ك، یان ناجۆریه‌ك لێم نه‌كه‌ی به گاڵه‌و هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ی كه تێمبه‌گه‌یه‌نی
ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌و ڕاسته‌كه به‌م جۆره‌ی دیكه‌یه، كورده‌كه له كه‌ركوك به تایبه‌ت
كورده به ناو سیاسیه‌كه، یان گیرۆده‌ی ئایدۆلۆژیه‌كه‌له بری هاوكاری كردنی یه‌كتر
هێشتا خه‌ون به كه‌وتنی هاوزمانه‌كه‌یه‌وه ده‌بینێت، له دوای دانانی پارێزگاره‌وه
زه‌قتر د‌رك به‌و جۆره ناجۆریه‌ی نێوان كورده‌كه خۆی ده‌كرێت له كاتێكدا ده‌بوو
وانه‌بوایه، رێگه‌ی راست ئه‌وه بوو لانی كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێم، له كاتێكا پارله‌مان بونی نیه چه‌ند جارێك له ته‌ك پارێزگاری
نوێی كه‌ركوكدا دانیشتبان، نه‌ك به‌و جۆره‌ی ئێستا كه هێشتا گره‌و له سه‌ر كه‌وتنی
ده‌كرێت و میدیاش به‌و جۆره ئاراسته ده‌كرێت كه له‌مپه‌رو به‌ربه‌ستی بخرێته
به‌رده‌م.
له كه‌ركوك
ناجۆری و ناسازیه‌كان به جۆرێكی زۆر نا ئاوه‌زین، كاتێك من بۆ ماوه‌یه‌ك بوومه
به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی پارله‌مانی كوردستان، له‌و ماوه كه‌مه‌دا هه‌وڵمدا
ئه‌و نوسینگه‌یه وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی به هێز نیشانبده‌م و به كه‌مترین ده‌سته‌وه
كاری باشمان كرد، كورده حه‌یاته‌كه‌ی خۆمان، كورده كه‌ركوكیه‌كه به‌رله‌وی تر
كه‌وته وێزه‌مان، ئێمه به هه‌نگاوی دروست ته‌ڵه‌ی ئه‌وانی ترمان ته‌قانده‌وه‌و
په‌ره‌مان به كاره‌كانماندا، به‌ڵام ته‌ڵه‌ی خۆمان له دژی خۆمان مه‌ترسیدارتر
بوو،ئێمه ویستمان كارێكی باش بكه‌ین ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌یان لێگرتین له‌وانه‌ی كه
كرانه گژ ئێمه‌دا دواتر گه‌نجێك دره‌نگتر له ڕوداوه‌كان به شاهیدی چه‌ند كه‌سێك
هاته لام و وتی ناهه‌قی زۆرمان به‌رانبه‌ر كردن پێمان كرا، كێشه ئه‌و پێكرانه‌یه،
ئایه ناكرێت من خۆم له سه‌ر پێی خۆم بوه‌ستم و به دارشه‌قی ئه‌وی تر به پێوه
نه‌بم.
ده‌بێت كورده‌كه‌ی
كه‌ركوك كارێك نه‌كات كه دواتر بڵێت پێیان كردم و نابوو به‌و جۆره بێت، من ئه‌و
ماوه‌كه‌مه‌ی نوسینگه‌ی پارله‌مان ڕوداوه‌كانم هێشتوه‌ته‌وه بۆ كاتی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی
به كورده‌كه خۆی بڵێم بۆ ئه‌وه‌تان كرد، ده‌سكه‌وتی كورد چیه له‌وه‌ی پارێزگاره
كورده‌كه شكست بێنێت ، یان له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌ب و كورد وانیشان بدات
مادام خۆی به‌شێك نیه لێی كه‌واته خیانه‌ته‌وه ده‌چێته خانه‌ی جاشێتیه‌وه، رێكه‌وتن
له سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌ره به گیانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه بدرێت و لێبورده‌یی جێگه‌ی
رق و كینه بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك قوربانی دانیشی تیا بێت كارێكی باشه یان
خراپ، ده‌كرێت كه‌مێك ئاوه‌زیانه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین ئه‌مه به‌و مانایه
نا كه چاومان له كه‌م و كورتیه‌كان بنوقێنین، نا به‌و مانایه‌ی باهاوكار بین بۆ
نیشاندانی كه‌م و كورتیه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.