سەردێڕ:

زانیاری لە بارەی مووچە

PM:06:05:30/11/2024

71472 جار خوێندراوەتەوە

دوو هەفتەیە بەغدا چاوەرێی هەرێمە بەشێکی داهاتى ناوخۆی رادەست بکات تاکو موچەى مانگی ١٠ بنێرێت، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتى ناوخۆی رادەست نەکردووە و بەو هۆیەشەوە موچەکە داوکەوتووە.


بەغدا چاوەرێی هەرێمە بەشێکی داهاتى ناوخۆی رادەست بکات تاکو موچەى مانگی ١٠ بنێرێت، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر رەتیکردووەتەوە بەرامبەر ناردنی ٧٦٠ ملیارەکە ٨٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەست بکات، هاوکات داواشی کردووە پارەکە بۆ ٩٩٦ ملیار دینار زیاد بکات.

حکومەتی کاربەڕێکەر داهاتی چوار مانگی ناوخۆ قەرزارە کە دەبوو بیدات بە بەغدا بەڵام نە رادەستى بەغداى دەکات و نە بۆ مووچەش خەرجی دەکات.

هاوکات، لیستی موچەی مانگی ١١شی ناردووە هەر داوای ٩٩٦ ملیار دەکات بۆ دابەشکردنى موچە و بۆ مانگی ١٢ش بەهەمان شێوە بریارە لیستێک ئامادە بکات تا هەفتەی داهاتوو و داوای ٩٩٦ ملیار دەکات

هەر بەپێی زانیارییەکان، بە رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆ حکومەتى کاربەڕێکەر، هاتنی ٧٦٠ ملیارەکەی دواخستووە وەک فشارێک تا پارەکە زیادکرێت بۆ ٩٩٦ ملیار دینار.

ئەوە لەکاتێکدایە، سبەى مانگی ١٢یە بەڵام موچەخۆرانی هەرێم هێشتا موچەى مانگی ١٠یان وەرنەگرتووە.













گەلەری