کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تەنها لە یەک هەفتەدا لە هەرێم زیاتر لە ٢١ هەزار هاوڵاتی کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە کە ١١ هەزاریان لە هەولێر و حەوت هەزار لە سلیمانی دهۆک سێ هەزار کارتی دەنگدان وەرگیراوەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە نوسراوێکدا کە کۆپیەکی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، تێیدا هاتووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ٢١ هەزار و ٣٥٢ کارتی دەنگدان وەرگیراوەتەوە ، کە زیاتر لە ٤٨٪ـی لە سنوری هەولێر بووە.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە سنوری سلێمانی حەوت هەزار و ٢٤٢ کارت و لە سنوری دهۆکیش
سێ هەزار و ٦٨ کارتی دەنگدان بۆ بەژدایکردن لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان وەرگیراوەتەوە.
باس لەوەش کراوە، لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە
تێکڕا ٣٨ هەزار و ٨٠٢ کارتی دەنگدان وەرگیراوەتەوە و پرۆسەکەش تا ئێستا بەردەوامی
هەیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پارتی و یەکێتی ترسیان لە شكستهێنان هەبوو بۆیە چەندین
جار هەڵبژاردنیان دواخست، بەڵام لە کۆتاییدا لەژێر فشارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا
رۆژی ٢٠ـی ئۆکتۆبەر وەک بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی خوولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان دیاری کرا، لە ئێستاشدا تویژی گەنجانان و ژنان وپیر و منداڵ لەو رۆژەدا بەرامبەر
بە دەسەڵاتی شکستخواردووی ٣٣ ساڵەی پارتی و یەکێتی دەوەستنەوە.