سەردێڕ:

دەسەڵاتی دادوەری عێراق تانەیەکی دیکەی نەوەی نوێی قبوڵ کرد

PM:01:15:16/09/2024

8232 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی دادوەری عێراق تانەیەکی دیکەی نەوەی نوێی قبوڵ کرد و بڕیاریدا بەوەی تەواوی سندوقەکانی دەنگدان لە ناو بنکەی دەنگدان و لەبەرچاوی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان لەپاڵ ژماردنی ئەلەکترۆنی، ژماردنی دەستیشی بۆ بکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتی دادوەری عێراق لەسەر داوای نەوەی نوێ بڕیاریدا سندوقەکانی دەنگدان لە ناو بنکەی دەنگدان لەپاڵ ژماردنی ئەلەکترۆنی، بە بەرچاوی نوێنەری لایەنە سیاسیەکانەوە ژماردنی دەستیشی بۆ بکرێت.

هاوکات، بە پێی بڕیارەکە، هیچ سندوقێک ناگوازرێتەوە هەتا ژماردنی دەستی بۆ نەکرێت و بردنەژوورەوەی مۆبایل و وێنەگرتنی دەنگدان قەدەغەیە.

دەبێت لە رۆژی دەنگدانی تایبەتیشدا، پاش تەواوبوونی دەنگدان، سندوقەکان بکرێنەوە و دەنگەکان ژماردنی بۆ بکرێت لە بەردەم نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢٠ـی ئۆکتۆبەردا هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و لەژێر چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە دەچێت.

هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەمین هەڵبژاردن لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا کە لەژێر فشاری نێودەوڵەتی و بەدەر لە ویستی پارتی و یەکێتی بەڕێوە بچێت.


No description available.No description available.

 













گەلەری