سەردێڕ:

جارێکی دیکە حکومەتی کاربەڕێکەر گرفت بۆ مووچە دروستدەکات و ناردنی لیست دوا دەخات

AM:09:33:16/09/2024

8508 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوە بڕیاربوو کۆتایی هەفتەی رابردوو لیستی مووچەی مانگی هەشت بنێردرێت بۆ بەغدا بۆئەوەی بەغدا تەواوکاری پارەی مووچە بنێرێت، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر هەر بێنە و بردەی پێدەکات و بەمەبەست دەیەوێت مووچەخۆران خێر لەو مووچەیە نەبینن کە وەریدەگرن و ناردنی لیستی مووچەی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست.


لەکاتێکدا دەبوو هەفتەی رابردوو لیستی مووچە بنێردرێت بۆ بەغدا، دوێنێ یەکشەممە، بەرپرسێکى حکومەتى کاربەڕێکەر رایگەیاند، رەنگە هەفتەى داهاتوو شاندێکی حکومەت بچێتە بەغدا و لیستی مووچە لەگەڵ خۆیان ببەن.

چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیاربوو دوای کۆبوونەوەی شاندی وزاری عێراق و ئەنجوومەنی ئابووری هەرێم لە سەرەتای ئەم مانگەدا، چی زووە هەرێم لیستی مووچەی مانگی هەشت بنێریت، بەڵام ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە چاوەڕوانی هەرێمن بۆ لیستەکە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە وتیشی، ناردنی مووچە پەیوەستە بەوەی هەرێم کەی لیستی مووچە دەنێرێت، چەندی هەرێم زووتر لیست بنێرێت زووتر پارەدار دەکرێت، چونکە دوای ناردنی لیست لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا عێراق ئامادەیە مووچە بنێرێت.

سەڵاح بوشی راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حکومەتی عێراق هەموو ئامادەییەکی بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی هەرێم دەربڕیوە، چارەسەری کێشەکەش، لە ئێستادا لای هەرێمە.
هـ.ئـ













گەلەری