سەردێڕ:

ئایفۆن ١٦ پڕۆ ماکس باشترین تەمەنی پاتری هەیە لە مێژووی ئایفۆندا

PM:06:49:10/09/2024

4492 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند، ئایفۆن ١٦ پڕۆ ماکس درێژترین تەمەنی پاتری هەیە لە مێژووی مۆبایلەکانی ئایفۆندا، بەو پێیەی ٣٣ کاتژمێری بەردەوام بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ دابین دەکات.


بەپێی زانیارییە فەرمییەکانی کۆمپانیاکە، هێزی مانەوەی پاتری ئایفۆن ١٦ پڕۆ ماکس چوار کاتژمێر زیاد دەکات بە بەراورد بە ئایفۆن ١٥ پڕۆ ماکس کە ٢٩ کاتژمێر مانەوەی پاتری پێشکەش دەکات لە کاتی پەخشکردنی ڤیدیۆدا، بەو پێیەش بە رێژەی ١٤٪ زیاد دەکات.

لە هەمان کاتدا هێزی پاتری ئایفۆن ١٦ـی پڕۆ بریتییە لە ٢٧ کاتژمێری بەردەوام بۆ پەخشکردنی ڤیدیۆ، لە کاتێکدا لە وەشانی پێشووی ئایفۆن ١٥ پرۆدا ٢٣ کاتژمێر بوو، کە بە رێژەی ١٧٪ زیادی کردووە.

ئەپڵ ئەوەشی خستە روو، ئەم پێشکەوتنە بەهۆی بوونی پاتری کاراتر و توانای گەورەترەوە بەدەست هاتووە، جگە لە دیزاینێکی نوێی ناوەکی و بەڕێوەبردنی کارەبای پێشکەوتوو لە سیستەمی کارپێکردنی نوێ iOS.18هەروەها قەبارەی ئایفۆن 16Pro Max بە شاشەی ٦.٩-١٨ ئینج، کە گەورەترین شاشەیە لە مێژووی مۆبایلەکانی ئایفۆن.

ئەپڵ لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا پێشکەوتنی بەرچاوی لە تەمەنی پاتری ئایفۆنەکاندا بەدەستهێناوە، ئەمەش دوای رەخنەی توند و گلەیی لەلایەن بەکارهێنەرانی مۆبایلەکەیەوە.

جگە لە هێزی مانەوەی پاترییەکەی، ئایفۆن ١٦ پرۆ و ئایفۆن ١٦ پڕۆ ماکس دوگمەی نوێی"Camera Control" یان هەیە، ئەمە جگە لە پڕۆسێسەریA18 Pro کە پشتگیری لە تایبەتمەندی زیرەکی دەستکرد دەکات، هەروەها باشترکردنی سیستەمی تۆمارکردنی ڤیدیۆ و تۆمارکردنی دەنگ.

کۆمپانیای ئەپڵ خێرایی بارگاویکردنەوەی بێ وایەری لە رێگەی تەکنەلۆجیای ماگسەیفەوە باشتر کردووە بۆ ئەوەی بگاتە ٢٥ وات لەکاتی بەکارهێنانی بارگاویکەرەوەی گونجاو بە هێزی ٣٠ وات ئەمەش رێگە دەدات پاترییەکە بە بێ وایەر لە مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦دا تا ٥٠٪ لە ماوەی ٣٠ خولەکدا بارگاوی بکرێتەوە.













گەلەری