PM:04:51:26/10/2025
988 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت، ١٨٥ هەزار و ٤١٦ خوێندکار، لە رێگەی کەناڵەکانی وەرگرتنی ناوەندییەوە لە زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق وەرگیراون.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نەعیم عەبودى، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق لەمیانی راگەیاندنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکاران لە رێگەیی تۆماری ناوەند وتی، وەزارەتەکەی لە سێ ساڵی رابردوودا هەوڵی زۆری داوە بۆ پەرەپێدانی ژینگەیەکی تەندروستی خوێندن و زیادکردنی توانای وەرگرتن.
ئاماژەی
بەوەشكردوە، لەو ماوەیەدا ٥٤ کۆلێژ، ٢٩٢ بەشی زانستی و ٧٠ لقی پسپۆڕی نوێ
کراونەتەوە، کە بەرزترین رێژەی دامەزراندنی پێکهاتەی زانکۆییە لە مێژوی خوێندنی
باڵای عێراقدا.
وتیشی،
ئەمساڵیش ١٨٥ هەزار و ٤١٦ خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق وەرگیراون،
نزمترین ئاستی نمرەکانی وەرگرتن لە پزیشکی گشتیدا ٩٩.٥٪، و لە پزیشکی دداندا ٩٨.٦٨٪
و لە دەرمانسازیدا ٩٨.٢٩٪ بووە.
وەزیری خوێندنی
باڵا دەشڵێت، رێنمایی دراوە بە زانکۆکان بۆ دەستپێکردنی تۆمارکردنی خوێندکارە
وەرگیراوەکان و کردنەوەی دەروازەی سکاڵای دیجیتاڵی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە
وەرگیرانیان دەرنەکەوتووە یان مەرجەکانیان دەگرێتەوە.