بانکی جی پی مۆرگان بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکەن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی داهاتووشدا هاوشێوەی ئێستا بێت و بەوەش نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا بە تێكڕا دەگاتە ٧٥ دۆلار.
بانکی جی پی مۆرگان بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکەن هاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستای لە ساڵی ٢٠٢٥ـیشدا بەهەمان شێوە بەردەوام بێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەر ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆپیک پڵەس
لە ساڵی داهاتووشدا هاوشێوەی ئێستا بێت، ئەوا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە
ساڵی ٢٠٢٥ـدا بە تێكڕا دەگاتە ٧٥ دۆلار.
باس لەوەش کراوە، ئێستا دەرفەتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کەمکردنەوەی
بەرهەمهێنانی نەوت نەماوە و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ نرخی بەرمیلێک بۆ
ئاستی ٦٠ دۆلار دابەزێت.
ئەوەش خراوەتە روو، ٦٠ دۆلار بۆ بەرمیلێک نەوت لە قازانجی
بەرهەمهێنەران نیە، بۆیە پێویستە ئۆپیک کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاتر بکات
بە بڕێ یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
رۆژی رابردوو، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت
"ئۆپیک" و هاوپەیمانەکانی رێککەوتن لەسەر دواخستنی زیادکردنی بەرهەمهێنانی
نەوت کە پلانی بۆ دانرابوو بۆ مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم، واتە درێژکردنەوەی
ماوەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.