PM:10:42:04/09/2024
39784 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری هاتوچۆی بازیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەڵڵایی رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەڵێن کەریم بەڕێوەبەری هاتوچۆی بازیان بە ئێن ئار تی راگەیاند،، لە ئەڵڵایی رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
باسی لەوەش کرد، رووداوەکە بەجۆرێک بووە تانکەرێک کەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و ئەو دوو کەسەشی گیانیان لەدەستداوە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون و کەس لە رووداوەکەدا بریندار نەبووە.
هاوکات، ئیسماعیل ئەمین وتەبێژی نەخۆشخانەی بازیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی ئەو دوو کەسی گیانیان لەدەستداوە براوەتە نەخۆشخانەکەیان و هیچ ناسنامەیەکیان پێ نییە و پێدەچێت تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵدا بێت.
کارزان تارق- سلێمانی
هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ