چاوگێک لە نەخۆشخانەی خەلەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی بە ئامانج گرتووە. وتیشی، سێ کەس بەهۆی بۆردوومانەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، چاوگێک لە نەخۆشخانەی خەلەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک لە سنووری خەلەکان بۆردوومان کراوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، سێ کەس لەناو
ئۆتۆمبێلەکەدا بوون و سەرجەمیان بەهۆی بۆردوومانەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستە روو، ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆمبێلی
مەدەنی بووە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەش بە تەواوی سوتاوە، تەرمەکان ناناسرێنەوە و
ناسنامەی ئەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون دیار نییە.
باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا تیمە
فریاگوزارییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمەکانن و دوای
دەرهێنانیان رەوانەی سلێمانی دەکرێن.
سابڕ عەبدوڵا - راپەڕین