ژمارەیەک خاوەن زەوی لەبەردەم شارەوانیی حاجیاوا گردبوونەوە و باس لەوە دەکەن، بۆ تاپۆکردنی زەوییەکانیان کە پێشتر لە سنووری گوندەکانی حاجیاوا کڕیویانە، شارەوانی داوای دوو هێندەی نرخی زەوییەکەیان لێدەکات.
ئەو خاوەن زەوییانە بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان لەوەش کرد، لە ساڵانی رابردوودا، لە سنووری گوندەکانی حاجیاوا زەوییان کڕیوە و ئێستا بەهۆی ئەوەی زەوییەکان کەوتوونەتە سنووری شارەوانییەوە.
ئاماژەیان بەوەش کرد، داوای تاپۆکردنی زەوییەکانیان
دەکەن، بەڵام لەبەرامبەردا شارەوانی داوای پارەیەکی زۆر زیاتر لە نرخی زەوییەکان دەکات
بۆ تاپۆکردنیان، کە دوو هێندەی نرخی بازاڕە.
وتیشیان، "بەشێکمان بناغەی خانووەکانمان
دروست کردبوو بەڵام بە بیانووی تاپۆکردنی پیان رووخاندین و بۆشیان تاپۆ نەکردین".
ئەوەشیان خستە روو، چەند جارێک سەردانی
شارەوانیان کردووە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان کردووە، بەڵام یان هەر وەڵامیان
نەدراوەتەوە، یاخود تەنها بەڵێنیان پێدراوە و هیچیان بۆ نەکراوە.