سەردێڕ:

کەشناسی: خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکەن

کوردستان- وەرتێ- پایزی ٢٠١٧
AM:10:35:04/09/2024

5652 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و خێرایی با چالاک دەبێت.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئەوەش هاتووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بە یەک پلە نزمتر دەبنەوە.

دەشڵێت، سبەی خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە دوانیوەڕۆوە لە هەندێک ناوچەی رۆژئاوای هەرێم چالاک دەبێت و دەگاتە ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٣٩

سلێمانی :٣٨

دهۆک : ٣٨

کەرکوک : ٤١

هەڵەبجە : ٤١

گەرمیان : ٤٢

زاخۆ : ٣٩

سۆران : ٣٨

حاجی ئۆمەران : ٣١













گەلەری