سەردێڕ:

کونسوڵی ئەمریکا: پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت

AM:09:11:04/09/2024

1372 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە جەختی کردەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد.


ستیڤ بێتنه‌ر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان داوای کردووە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە پڕۆسەیەکی دیموکراسیە، بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد و شارستانی بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە سەرجەم دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بەشداری پڕۆسەکە بکەن.

ئەوەش لە دوای ئەوە دێت، بڕیارە ٢٠ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت دوای ئەوەی چوار جار لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە دواخرا، ئاماژەکانیش بۆ ئەوەیە ئەم هەڵبژاردنە کۆتایی بە حکومڕانی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دێت.













گەلەری