دوو هەفتە بەر لە ئێستا وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس، بە ئامانجی جێگیرکردنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی داوە و ئەوانیش وەک عێراق، پابەندن بە سەرجەم بڕیارەکانی رێکخراوەکەوە.
ئەوەش خرابووە روو، ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندی سەرجەم ئەندامانی رێکخراوەکە و جێگیرکردنی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهاندا.