PM:09:55:26/08/2024
1928 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو ئاگرەی بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێک لە یەکێک لە گۆرەپانەکانی دەروازەی سنوری پەروێزخان کەوتووەتەوە کۆنترۆڵ کراوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیبراهیم ئەحمەد وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تانکەرێک لە یەکێک لە گۆرەپانەکانی دەروازەی سنوری پەروێزخان تەقیوەتەوە بەهۆیەوە ١٤ تانکەرێکی دیکە سووتاون.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک کە
شۆفێری تانکەرەکە بووە گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون و تئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ، بەرگری شارستانی گەرمیان بە ئێن
ئاڕ تی راگەیاند، تانکەرێک لە یەکێک لە گۆرەپانەکانی دەروازەی سنوری پەروێزخان تەقیوەتەوە.