PM:11:30:10/12/2024
1940 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لە گرنگی یەکڕیزیی ناوچەکانی عێراق و سوریا کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یەکپارچەیی خاکی سوریا زۆر گرنگە، هەروەها یەکپارچەیی خاکی عێراقیش گرنگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سیاسەتی تورکیا لەماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا سەبارەت
بە سوریا بەهای خۆی سەلماندووە، تەحەددای زۆریش لەبەردەم برا سورییەکانماندایە سەبارەت
بە ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان".باسی لەوەشکرد، "ئیدارەی نوێی سوریا هەمووان
و هەموو مەزهەبەکانی گەلی سوریا لەخۆ بگرێت"،وتیشی کە تورکیا "هەموو ئەو
شتانە دابین دەکات کە برا سوورییەکانمان لە ماوەی داهاتوودا پێویستیان پێیان دەبێت".
ئەردۆغان سەبارەت بە فەڵەستین رایگەیاند، "حکومەتی
ئیسرائیل بەردەوامە لە پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە"، داواشی کرد "خوێنڕشتنی کەرتی
غەززە رابگیرێت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ ئەوەی
بتوانێت ئەمە بەدەستبهێنێت".