سەردێڕ:

بەغداد ٤٣٠ ملیارەکەی نارد

PM:01:04:11/12/2024

4640 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە لقی بانکی ناوەندی هەولێر رایگەیاند، ئەو ٤٣٠ ملیارەی حکومەتی عێراق بریار بوو بیدات بە مووچە خۆرانی هەرێم گەیشتە هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەپێی زانیارییەکانیش حکومەتی کاربەڕێکەر چاوەروانبوو ئەمڕۆ بەغدا بڕی زیاتر لە ٤٠٠ملیار دیناری تر بۆ هەرێم بنێرێت، ئەمڕۆ پارەکە گەیشتە لقێکی بانکی ناوەندی هەولێر و دوای چەند کاتژمێرێک خشتەی مووچە بڵاو دەبێتەوە.
هاوکات وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەشی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا نزیکەی ٧٦٠ملیاری تر بۆ مووچەی مانگی ١١ دەگاتە هەرێم و دەبێت هەرێم دەستبەجێ مووچەی مانگی ١١ش دابەش بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوو مانگ زیاتر مووچەخۆران موچەیان وەرنەگرتووە و هەفتەیەکیشە بەغدا پارەی موچەی مانگی ١٠ی ناردووە بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشی ناکات.














گەلەری