سەردێڕ:

کەوتنی بەشار ئەسەد و هاوتەریبییەکانى لە عێراق و کوردستان.

PM:11:18:09/12/2024
1156 جار خوێندراوەتەوە
کۆژین بەهادین مەحمود
+ -

ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا بە هۆی ئاڵۆزبوونی شکستە ئابوورییەکان و ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتییەکانەوە، بەردەوام لە وەرچەرخاندایە. لەساتى دەسپێکردنى بەهارى عەربی و شەڕی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکردووە، حکومەت نەیتوانیوە بە بەردەوامی مووچەی کەرتی گشتی بدات، بەمەش ملیۆنان فەرمانبەر لە دۆخێکی خراپی داراییدا ماونەتەوە. هەڵاوسان ئابوورى گەشتۆتە لوتکە ترین ئاست بەرزبووە، تێچووی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک نان لە بازاڕی ڕەشدا زیاتر لە 1000% زیادیکردووە. ئێستا زیاتر لە 80%ی خەڵکی سوریا لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و زۆربەیان زۆربەی داهاتى خۆیان بۆ خۆراک خەرج دەکەن. داڕمانی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لەوانەش چاودێری تەندروستی و پەروەردە، قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە و سەرکوتکردنی تاکڕەوانە ئازادییەکانى ئەوەندە بەرتەسک کردۆتەوە بەجۆرێک هەندێک لە بەندکراوان کاتێک ئازادکراوون هێشتا لە ساڵانى ٨٠ کان و ٩٠ کانى سەدەى ڕابردوودا دەژین لەبەر ئەوەى دەستیان بەهیچ ڕۆژنامە و گۆڤارێک نەکەوتووە. . پشتبەستنی ئەسەد بە چەسپاندنی دەسەڵاتی خێزانی و حوکمڕانی ستەمکارانە، هاوڵاتیانى بە گشتى و گروپە چەکدارەکانى زیاتر هاندا بەردەوامبن لە ڕووخاندنى ئەو ڕژێمە تا لە کۆتاییدا ڕژێمەکەى ئەسەد کۆتای هاتوو و بەشار ئەسەدیش بەرەوشوێنێکى نادیار هەڵهات.

ئەم شکستانەى سوریا هاوتەریبەى ئەو بارودۆخەیە کە ئێستا لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا ڕوودەدات. گۆڕانکارییەکانى سوریا لە سەرانسەری ناوچەکەدا دەنگ دەداتەوە، بەتایبەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان. لەلایى مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی داهاتوو و کاربەڕێکەرى ئێستا ، هەموو ئەو سیفەتانەى حکومەتەکەى ئەسەدى تێدایە, هاوشێوەیە لە ئابوورى خراپ و بەڕێوبردنى دەسەڵاتەکانى بەشێوەى تاکڕەوانە . حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2014ەوە نەیتوانیوە بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەران بدات، ئەمەش ناڕەزایی لە سەرانسەری هەرێمدا دروستکردووە، نرخى کەلووپەلە سەرەکییەکان وەکو گۆشت و نان بۆ بەرزترین ئاست بەرز بۆتەوە لەهەمان کاتیشدا باج و ڕۆتینات زۆر زیاتر بووە لە هەڵئاوسانەکانى حکومەتى ئەسەد , لەلایەکى تریش سەرکووتکردنى هەر دەنگێکى کە داواى مافى خۆى بکات و دورین و درێژکردنەوە سزاکانیان بەبێ هیچ بەڵگەیەکى یاساى, لەئێستادا دووبارە خۆپیشاندانى سەرانسەرى دەستى پێکردووە و داوای داخستنی قوتابخانە و زانکۆ و نەخۆشخانەکان دەکرێت لەلایەن فەرمانبەرانى ئەو کەرتانەوە. توڕەیی میلەت و ئەو سیاستە خراپانەى بنەماڵەکەى و حیزبەکەى پارتى دیموکراتى کوردستان بەرامبەر ھاوڵاتیان ئەنجامى دەدەن گەشتۆتە لووتکە. جێی ئاماژەیە لە خاڵێکى ترى هاوتەریبدا بڵێین مەسرور کوڕەکەی خۆی، ئارین، بۆ ڕۆڵێکى پۆستى حکومى ئامادەدەکات کە نە فەرمانگەکەى دیارە و نە کەس دەزانێت ئەو پۆستە چۆن چۆنى بەدەستهاتووە و سوودى چییە , کە بەتەواوەتى دژى هەموو بنەماکانى دیموکراسییە کە بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و حکومەت دایمەزراندووە .

ئەمەش دەنگدانەوەی ستراتیژییەکانی دەسەڵاتی خێزانیی ئەسەد بوو لە رابردوودا. مەسروریش لەسەر ڕێچکەى باوکێتى وەکو چۆن پێشتر مەسرور لەلایەن مەسعود بارزانی وەکو وێنەگر دامەزرا و هەمیشە بە دوایەوە بوو دواتر بوو بە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری و تۆقاندن، دەزگاکەشى تۆمەتبارە بە بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییەکان. لێکچوونەکانی نێوان ڕژێمی ئەسەد و سەرکردایەتی حکومەتى ئێستاى کوردستان هاوتەریبن کە هەرگیز ئەمە حوکمڕانى نییە و نابێت. هەردوو ڕژێم دەسەڵاتی کەسی و خێزانی بەرژەوەندى و گیرفانى خۆیان و نەوەکانیان لە پێشینەى بەرژەوەندى میلەت دادەنێن، تاوەکو بێتیش خەڵک ناڕازى تر دەبێت . ئەگەر حوکمڕانییەکەى مەسرور بارزانی بەمشێوەیە بەردەوام بێت چارەنووسى هەرگیز لە حکومەتەکەى ئەسەد باشتر نابێت و چارەنووسى هەر هەڵهاتن دەبێت.


گەلەری