ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەکام سەدەدا دە ژی ؟
PM:10:26:10/12/2024
1012 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+
-
هەرکاتێک کەسێک قسەیەک دەکات
یان ڕەفتارێکی نامرۆڤانە دەکات پێی دەڵێن لەسەدەکانی ناوەڕاستدا دەژی یان دەڵێن مرۆڤی
سەردەمی بەردینە بەتایبەتی لەدنیای سیاسەت و دەوڵەتداریدا کاتێک سیستمەکان دەبنە تۆتالیتاری
ئیتر لەهەموو ڕەفتارێکی مرۆڤ بون دەردەچێت دەکرێبەم سیستمە بڵێین ئەقڵی سەدەکانی ناوەڕاست ئێستا گوایە مرۆڤایەتی بیری ڕەشی
ئایدیۆلۆجیاکانی تێ پەڕاندوە سەردەم سەردەمی دیموکراتیەت و پێکەوە ژیانە بەڵام کەڕەفتاری
ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینی بەتایبەتی ئەو تراژیدیانەی دوای ڕوخانی
ڕژێمەکان دەیانبینی تێدەگەین نەخێر ئێمە لەسەدەی بیست و یەکدا ناژین بەڵکو لەسەدەکانی ناوەڕاستداین، نمونە لەدوای ڕوخانی
بەعسی سوری و ڕژێمەکەی ئەسەد ئەو زیندانانە دەبینیت زیندانی هەیە چل ساڵە لەزیندانە
مرۆڤ شۆک دەبێت ئەمە چی ئەقڵیەتێکە فەرمانڕەواکانی ئەم ناوچەیە لەکەلەیاندایە،کێشە
گەورەکە لەوەدایە ئەو هێزە ئۆپۆزسیۆنانەی کەدێنە سەر دەسەڵات خاوەن هەمان ئەقڵیەتی
ڕەتکردنەوەی ئەوی دیکەیە بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کوردبوونی هەیە ئۆپۆزسیۆنەکان زۆربەیان
هەڵوێستیان بەرامبەر کورد هەمان ئەقڵیەتی ڕژێمی پێشوترە کارەسات ئەوەیە ئەوەی بوو
بەهەڵگری ئەقڵی دیکتاتۆریەت تێناگا ئەوەی پێش ئەو چەند بەڕسوای کۆتایهاتوە نەپارە
نەهێز فریایان نەکەوت(تاجی سەری قەیسەر ،
سەر ی لەسەر ئێشە ناپارێزێت )لێرەدا پرسیارێک دێتە پێش بۆچی سەرکردەکانی غەرب بێ کێشەو
ڕسوابون بەسەر بەرزییەوە دەسەڵات چێ دێڵن ؟.چونکە کێشە و جیاوازی ئەقڵی سیاسی سیاسیەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات ئەوەیە ڕۆژئاواییەکان
سیاسەت بۆ بردنەوەی مێژوو دەکەن، لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارە و دەسکەوتی هەتا هەتایی
سیاسەت دەکەن بۆیە کەکەوتن بۆ هەتاهەتایی دەبنە پەندی مێژوو شوێنیان زبڵدان دەبێ لەمێژوودا
ئەمەش بەرەنخامی ئەوەیە بیرکردنەوەی فەرمانڕەواکانی ئەم ناوچەیە لەسەدەکانی ناوەڕاستدایە بۆیە فەرمانڕەواکان کۆتایی
خۆیان ڕسواییە و میللەتەکەشیان بەدبەخت و دەربەدەر وڵاتەکەشیان وێرانە.