سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی عێراق رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

PM:04:12:06/12/2024

77188 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رەتی دەکاتەوە کەمتەرخەمی لە دابینکردنی دارایی سەچاوە ئاوییەکانی عێراق کردبێت.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا باس لە کەمتەرخەمی وەزارەتی دارایی کرد لە دابینکردنی دارایی کە بۆ وەزارەتی سامانەکانی ئاو تەرخانکراون، ئەمەش کاریگەری خراپ لەسەر پڕۆژەکانی وەزارەت و ئاسایشی خۆراکی دروستدەکات.

وەزارەتی دارایش ئەوەی خستەڕوو، دووپاتی دەکاتەوە پارەدارکردنی کەرتەکانی حکومەت بەپێی یاسا کارپێکراوەکانە لەگەڵ بودجەی گشتی کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکراوە.

هاوکات، زیاتر لە ١٥٣ ملیار دینار، بۆ پڕۆژەکانی وەزارەتی سامانە ئاوییەکان دابینکرا، جگە لەوەش، وەزارەت پارەی تەواوی تەرخانکردنی باجی جووتیارانی بە بڕی زیاتر لە ٥ تریلیۆن دینار بۆ سوودی وەزارەتەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ دابینکرد، جگە لە پارەدارکردنی تەرخانکردنی کارتی بەشەخۆراکی بڕی زیاتر لە ٣ ترلیۆن دینار بۆ وەزارەتی بازرگانی.

هەروەها کار بۆ ئازادکردنی تەرخانکردنی پێویست بۆ هەژماری وەزارەتی بازرگانی بە بڕی ٣٩٤ ملیار دینار بەردەوامە.

وەزارەتەکە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیشەوە، پێش ئەوەی لێدوانێک بدەن وردبینی لە دروستی زانیارییەکان بکەن.

وەزارەت ئاماژە بەوە دەکات کە ئامادەیە کۆبوونەوەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام بدات بۆ روونکردنەوەی دۆخی دارایی و دڵنیابوون لەوەی ئەو پڕۆژە گرنگانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ئەو هاووڵاتییە عێراقییە هەیە پەک نەخرێن.

 

 













گەلەری