PM:05:31:19/08/2024
1120 جار خوێندراوەتەوە
بانکی ناوەندی زیاتر لە ٢٧١ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش و حەواڵەی دەرەکی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە، هاوکات لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق لە سەکۆی خستنەڕووی دراوەکانەوە رایگەیاند، بە تێکڕا ٢٧١ ملیۆن و ٩٣٧ هەزار و ٨٢٢ دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بانک و بازرگانەکان فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو رێژەیە ٢١ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار
دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و ٢٥٠ ملیۆن و ١٨٧ هەزار و ٩٢٢ دۆلاری بەشێوەی حەواڵەی دەرەکی
فرۆشراوە.
هاوکات، لە ئێستادا لە بازاڕی دراوەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار
بە ١٤٩ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.