سەردێڕ:

بەرمیلێک نەوت بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:08:15:18/08/2024

840 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە نزمیدا جێگیرە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی پێنوێنی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٦ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، گروپی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" بۆ یەکەمجار لەمساڵدا پێشبینییەکانی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بە بڕی ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم کردەوە.

ئۆپیک ئاماژەی بەوەش کردبوو، دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی گروپی ئۆپیک پڵەس بەڕێژەی ١.٢ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٣ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە گەشە دەکات و لە ساڵی داهاووشدا ١.١ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٤.١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، کۆتاییان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت هێناوە و لەم مانگەوە بەرهەم زیاد دەکەن.













گەلەری