ئەندامێکی لیژنەی دارایی کە بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزیری دارایی عێراقی کردووە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، وەزیری دارایی بڕیاری داوە سبەی یان دوو سبەی پارە بۆ مووچەی مانگی حەوت بنێردرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەندامێکی لیژنەی دارایی کە بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزیری دارایی عێراقی کردووە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەیف سامی بڕیاری داوە سبەی یان دوو سبەی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینانی هەرێم بنێردرێت.
ئەوەشی خستە
روو، ئەو بڕە پارەیە نزیکەی ٥٥٠ بۆ ٦٠٠ ملیار دینارە و مووچەی هێزە ئەمنییەکانش تا
ئیستا روون نییە و رەنگە بکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەمڕۆ سیشەممە،
لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و تەیف سامی وەزیری
دارایی و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتیی عێراق بەشداری کۆبوونەوەکەن.
چەند چاوگێکی
ئاگادار لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری داراییەوە بە ئێن
ئاڕ تیان رایگەیاند، یەکێک لە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دواکەوتنی مووچەی
مانگی حەوتی هەرێمە و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و تیمەکەی لەوبارەیەوە دەڵێن،
پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بابەتێکی هێندە ئاڵۆز نییە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر
نایەوێت بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق مووچە دابەشبکرێت و ئاسانکاری بۆ بانکە
حکومییەکان نەکردووە و ئەوانیش ناتوانن بەو جۆرەی حکومەتی کاربەڕێکەر دەیەوێت پارە
بنێرن.
تیمەکەی تەیف
سامی لەبارەی دەرکەوتنی مووچەشەوە ئەوە بە هۆکار دەهێننەوە کە بەهۆی نادروستی لیستی
مووچە و داتاکانی پەیوەست بە مووچەخۆرانەوە دواکەوتووە، ناکرێت لە مانگی شەشدا هەڵەکان
چارەسەر کرابن و مانگی حەوت بەهەمان هەڵەوە حکومەتی کاربەڕێکەر هەمان لیستی رابردوو
بنێرێتەوە بۆ بەغدا، لەبەر ئەو هۆکارەش داوایان کردووە لیستەکە چاک بکرێت و دوای
ئەوە پارە دەنێرن.