سەردێڕ:

ئێن ئاڕ تی لە کۆبوونەوەی تەیف سامی و لیژنەی داراییەوە زانیاری لەبارەی مووچەوە بڵاودەکاتەوە

PM:12:29:13/08/2024

85020 جار خوێندراوەتەوە

چەند چاوگێکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری داراییەوە بە ئێن ئاڕ تیان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا باس لە کێشەی مووچەی هەرێم و دواکەوتنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت.


ئەمڕۆ سیشەممە، لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی و حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتیی عێراق بەشداری کۆبوونەوەکەن.

چەند چاوگێکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری داراییەوە بە ئێن ئاڕ تیان رایگەیاند، یەکێک لە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دواکەوتنی مووچەی مانگی حەوتی هەرێمە و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و تیمەکەی لەوبارەیەوە دەڵێن، پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بابەتێکی هێندە ئاڵۆز نییە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر نایەوێت بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق مووچە دابەشبکرێت و ئاسانکاری بۆ بانکە حکومییەکان نەکردووە، ئەوانیش ناتوانن بەو جۆرەی حکومەتی کاربەڕێکەر دەیەوێت پارە بنێرن.

تیمەکەی تەیف سامی لەبارەی دەرکەوتنی مووچەشەوە ئەوە بە هۆکار دەهێننەوە کە بەهۆی نادروستی لیستی مووچە و داتاکانی پەیوەست بە مووچەخۆرانەوە دواکەوتووە، ناکرێت لە مانگی شەشدا هەڵەکان چارەسەر کرابن و مانگی حەوت بەهەمان هەڵەوە حکومەتی کاربەڕێکەر هەمان لیستی رابردوو بنێرێتەوە بۆ بەغدا، لەبەر ئەو هۆکارەش داوایان کردووە لیستەکە چاک بکرێت و دوای ئەوە پارە دەنێرن.













گەلەری