سەردێڕ:

دوای پێشبینییەکانی ئۆپیک بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت نرخەکەی بەرزبووەوە

AM:08:15:13/08/2024

892 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراوارد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە، بەڵام بەراوارد بە داتاکانی ئەمشەو نرخەکەی لە نزمیدایە.


ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٩ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

دوێنێ، گروپی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت ئۆپیک بۆ یەکەمجار لەمساڵدا پێشبینییەکانی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بە بڕی ١٣٥ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەم کردەوە.

ئۆپیک ئاماژەی بەوەش کردبوو، دابینکردنی نەوت بۆ بازاڕی جیهانی لەلایەن وڵاتانی دەرەوەی گروپی ئۆپیک پڵەس بە ڕێژەی ١،٢ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٣ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە گەشە دەکات و لە ساڵی داهاووشدا ١.١ ملیۆن بەرمیل بۆ ٥٤.١ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات.

لە راپۆرتەکەی ئۆپیکدا ئەوەش خراوەتە روو، بەرهەمی وڵاتانی بەشدار لە رێکخراوی ئۆپیک پڵەسدا ١١٠ هەزار بەرمیل بۆ ٣٥.٦٠٩ ملیۆن بەرمیل زیادی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئۆپیل پڵەس رایگەیاند، کۆتاییان بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت هێناوە و لەم مانگەوە بەرهەم زیاد دەکەن.













گەلەری